چات جیپیتی ئەپڵیکەیشنی بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن بڵاوکردەوە

چات جیپیتی ئەپڵیکەیشنی بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن بڵاوکردەوە

کۆمپانیای ئۆپن ئەیئای بۆ یەکەمجار بە فەرمی ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە خۆی بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی (ئایئۆئێس) بڵاوکردەوەو خستیە بەردەستی بەکارهێنەرانی لە ئەپ ستۆری ئەمریکا، لە ئەپڵیکەیشنەکەدا چەند خزمەتگوزارییەک زیادکراوە کە لە ڤێرژنی وێبەکەیدا بەردەست نییە، وەک گفتوگۆکردن بە دەنگ، وە بەراورد بە ڤێرژنی وێب خێراترە لە وەڵامدانەوە. وە کۆمپانیای ئۆپن ئەیئای لە بلۆگ پۆستەکەیاندا دەڵێن کە لە ماوەیەکی نزیکدا لە ووڵاتانی دیکەش بەردەست دەبێت وە هەروەها ڤێرژنی ئەندرۆیدیش لە ئامادەکردندایە.

ئەپڵیکەیشنەکە هەروەک ڤێرژنی وێبەکەی بەکارهێنانی خۆڕاییە، بەڵام بۆ بەکارهێنانی مۆدێلی GPT-4 پێویستە پارە بدەی. لەگەڵ ئەوەشدا مێژووی گفتوگۆکانتان پاشەکەوت دەکات و دەتوانیت هەرکاتێک ویستت بگەڕێیتەوەو درێژە بە گفتوگۆکەت بدەیت.

ئەپڵیکەیشنەکە هەروەک ئاماژەی پێدرا لە ئێستادا تەنها لە ئەپ ستۆری ئەپڵ بەردەستە لە ئەمریکا، ئەگەر ئەپ ستۆری ئەمریکات هەیە ئێستا دەتوانیت دایبەزێنیت و بەکاری بهێنیت.

لینکی ئەپڵیکەیشن

دەشتوانیت لە ڕێگای چات جیپیتی کوردی ئەمڕۆوە بە خۆڕایی گفتوگۆ لەگەڵ چات جیپیتی بکەی بە زمانی شیرینی کوردی.

سەرنجەکان (0)