دەرفەتێکی بازاڕ بە بڕی ٨٠٠ ملیار دۆلار..چۆن دەست دەکەیت بە وەبەرهێنان لە جیهانی مێتاڤێرس؟

دەرفەتێکی بازاڕ بە بڕی ٨٠٠ ملیار دۆلار..چۆن دەست دەکەیت بە وەبەرهێنان لە جیهانی مێتاڤێرس؟

زۆرێک لە خاوەنکارەکان بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ دروستکردن و بەبازاڕکردنی براندەکانیان بە نوێترین ئامرازەکان، بە ئامانجی گەیشتن بە ئامانجەکان.

وا دیارە کێبڕکێ لە جیهانی هاوشێوەی ڕاستی (virtual reality) - کە بە "مێتاڤێرس" ناسراوە - چاوێکی زۆری لەسەر، و لە هەمان کاتدا گران بووە. بەڵام ئابووریناسان باش دەزانن کە جیهانی مێتاڤێرس بەم زووانە دەبێتە ژینگەیەکی بەپیت بۆ وەبەرهێنان.

لە بابەتێکدا لە وێبسایتی "فۆربێس" (Forbes)ی ئەمریکی، ڤیکاس ئاگراوال، هاوبەشی دامەزرێنەری دەزگای دیزاینی ئینفوگرافیک "ئینفوبراندز"(Infobrandz) ، لەسەر ئەو شتە دەنووسێت کە ناوی دەنێت دروستکردنی براند لە مێتاڤێرس.

ئاگراوال کە شارەزای پەیوەندییە بینراوەکانیشە، دەڵێت مێتاڤێرس دەتوانێت براندێک بباتە ناو ڕاستییەکی تەواو نوێ و ئەزموونی هاوشێوەی ڕاستی دەبێتە بلیتی گەیشتن بە ئامانجەکانت لەو جیهانەدا.

شیکارانی کۆمپانیای بلومبێرگ ئینتێلیجنس(Bloomberg Intelligence) پێشبینی دەکەن کە کێبڕکێ لە ڕێگەی مێتاڤێرسەوە دەتوانێت ببێتە دەرفەتێکی بازاڕ بە بڕی ٨٠٠ ملیار دۆلار.

بەپێی فۆربێس، ٣ هەنگاو هەیە کە دەتوانیت بیگریتەبەر بۆ دروستکردنی براندەکەت و ( دەرخستنی) لەسەر مێتاڤێرس.

ئەزموونەکانی پلاندانانی براندەکانی مێتاڤێرس

دەرفەتەکانی براندکردن لە مێتاڤێرسدا تەنها لە براندە ناودارەکاندا سنووردار نییە، دەکرێت بۆ بزنسە بچووکەکان، و تاکەکانی دروستکەری ناوەڕۆک "نیشانە"ی خۆیان بنیات بنێن بە پلاندانان بۆ ئەزموونی دیجیتاڵی دەوڵەمەند و سەرنجڕاکێش بۆ بینەرەکانیان.

ماری سپێو، دامەزرێنەری کۆمپانیای پەرەپێدانی ئەزموونەکانی سۆشیال VR و AR Ceek دەڵێت، Metaverse ڕێگە بە دروستکەرانی ناوەڕۆک دەدات بە شێوەیەکی تەواو نوێ پەیوەندی لەگەڵ بینەرەکانیاندا بکەن.

بۆ نموونە دەتوانیت لە میتاڤێرسێکی هاوشێوەی ڕاستی سەرنجڕاکێشدا، بەشداری هاوڕێکانت بکەیت و بچیتە ناو فیلمێکەوە، هەست بە هەوڵەکانی تیمە دڵخوازەکەت بکەیت کە پەناتدا تۆ ڕادەکەن، کاتەکانت لە نزیکەوە لەگەڵ تیمە دڵخوازەکانت بەسەر بەریت و چێژ لە کۆنسێرت و وەرزشە ڕاستەوخۆکان وەربگریت.

بە کەمێک هەوڵی داهێنەرانە، بەبێ گوێدانە قەبارە،ی کارەکەت دەتوانین بڵین بە ڕاستی جیهانێکی بێ سنورە.

دەتوانیت پێشکەشکردن و چالاکییەکان لە جیهانی هاوشێوەی ڕاستی ئەنجام بدەیت، ڕاوێژکاری هاوشێوەی ڕاستی ئەنجام بدەیت - هەروەها - ڕووبەڕوو، و خولی ئۆنلاین ببەیت بۆ جیهانێکی نوێ و هاوشێوەی ڕاستی.

وە ئەگەر لەو کەسانەی کە ڕاستەوخۆ لە فەیسبووک ئەنجام دەدەیت، بیر لە زیادکردنی مێتاڤێرس بکەرەوە لەگەڵ NFT بە بەکارهێنانی پارەدانی دراوی کریپتۆ.

هیچ یاسایەک نییە کاتێک باس لەوە دەکرێت کە چ ئەزموونێکی هاوشێوەی ڕاستی دەتوانرێت دروست بکرێت. بەڵام لەگەڵ بڵاوبونەوەی جیهانی مێتاڤێرس بە جیهاندا، جیاوازی نێوان بیرۆکەی باش و خراپی براندەکان زیاتر و زیاتر کاڵ دەبێتەوە.

چاوەڕوان بە و چاودێری پێشبڕکێکە بکە

لەم هەنگاوەدا، لەگەڵ ڕەوتە دەرکەوتووەکانی پەیوەست بە میتاڤێرسەوە لە هەموو گۆشەکانەوە، هێشتا زۆر زووە بۆ ئەوەی پابەند ببیت بە بیرۆکەیەکەوە.

هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە مەرج نییە پەلە بکەیت وامانجەکانت لە مێتاڤێرس، لانیکەم لەم قۆناغەی سەرەتادا.

بێگومان دەتوانیت بۆ بیرۆکەکانت سوود لە براندە گەورەکان وەربگریت، کە پێشتر پێشکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە؛ بۆ نموونە: کۆکاکۆلا.

پێگەکەت بناسێنە

پێش ئەوەی چاوەکانت بخەیتە سەر جیهانی مێتاڤێرس، گرنگە ئەمانەی خوارەوە بزانیت.

ئامانجە سەرەکییەکانی براند بۆ چوونە ناو جیهانی مێتاڤێرس چین؟

لە ڕاستیدا چەند لە بینەرەکانت کات لە مێتاڤێرس بەسەر دەبەن و بۆ چەند کاتژمێر؟

هەروەها مێتاڤێرس دەتوانێت کاریگەری ناوخۆیی بەرچاوی لەسەر بزنسێک هەبێت. دەتوانێت یارمەتیت بدات لە پێشکەشکردنی بەرنامەی ڕاهێنانی کارمەندانی سەرنجڕاکێشتر و پەرەپێدانی ئەو کارمەندانەی کە بە ناسنامەی براندەکەتەوە دەدرەوشێنەوە.

لەگەڵ گەورەبوونی مێتاڤێرس، کلیلەکە ئەوەیە کە دیدگایەکت هەبێت بۆ داهاتوو بەبێ لەبیرکردنی ئامانجەکانی ئێستا.

هێشتا ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە زۆر کەس ئاشنای Metaverse نین. سەرەڕای ئەمەش بە دڵنیاییەوە ڕۆژی خۆی دێت.

سەرچاوە: الجزيرة

بیروڕاکان (0)