کێشەی کزی چاوت هەیە؟ یەکێک لەم ئەپڵیکەیشنانە تاقیبکەرەوە
هەتا تەمەن بەرەوسەر هەڵبکشێ، هەستی بینینمان یەكێکە لەو هەستەوەرانەی کە زۆرترین کاریگەری تەمەنی لەسەرەو بەرەو لاوازی دەچێت. توانای چاومان بۆ ووردبونەوە بە تایبەت لە کاتی خوێندنەوەو بەکارهێنانی مۆبایلدا یەکێکە لەو نیشانانەی بە زوویی تیاماندا دەردەکەوێت.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەپڵیکەیشنی زۆر دروستکراون بە ئامانجی چارەسەرکردنی کزی چاو، یان ڕێگریکردن لێی یان هێشتنەوەی چاو بە شێوەیەکی تەندروست، ناتوانین دڵنیابین لەوەی کە ئەم ئەپڵیکەیشنانە کار دەکەن، بەڵام چەند ئەپڵیکەیشنێک هەن کە خۆڕایین و دەکرێت تاقییان بکەینەوە، بە تایبەت ئەگەر وەک من بێزاربویت لە بەکارهێنانی چاویلکە.
ڕوناکی شین
کاتێک لەسەر مۆبایلەکەت بە ناو ئینتەرنێتدا دەگەڕێی، یان سەیری سۆشیال میدیا دەکەیت، یان سەیری ڤیدیۆ دەکەیت، هەرچییەک بکەیت لەسەر مۆبایلەکەت، چاوەکانمان بەر تیشکی شینی مۆبایلەکانمان دەکەوێت. هەرچەندە هێشتا توێژینەوەی زۆرتری پێویستە بۆ دڵنیابونەوە لە کاریگەرییە خراپەکانی روناکی شین. ئەوەی تا ئێستا زانراوە لەسەر ڕوناکی شین، کاریگەری لەسەر ڕۆتینی رۆژانەو کەم خەوی و ووشکبونەوەی چاو هەیە،
لەوانەیە شتێکی سەیر بێت ئەگەر بڵێین کە هەر لەسەر مۆبایلەکەت ئەتوانیت کە ڕاههنان بە چاوەکانت بکەیت لەگەل ئەم ئەپڵیکەیشنانەی خوارەوە.
Eyesight recovery workout

ئەپڵیکەیشنێکی ئەندرۆیدە کە ڕاهێنان بە چاوەکانت دەکات بۆ کەمردنەوەی کزی چاو، وە حەسانەوەی چاوەکانت. شەش ڕاهێنان لە خۆدەگرێت، وە هەر ڕاهێنانێک پێنج خولەکی پێدەچێت. ڕۆژانە تەنیا پێویستت بە یاک ڕاهێنانە بۆ ئەوەی هەست بە باشتربونی چاوەکانت بکەیت. وە ئەتوانیت ئاگادارکردنەوە دابنێیت کە ڕۆژانە لە کاتێکی گونجاودا ڕاهێنانەکەت بیر بخاتەوەو بەردەوام بیت لەسەری.
تەنها دوای ئەو چاوە بکەوە کە لە ناو شاشەکەتدایە و دوای دەنگەکان بکەوە، گەشەپێدەری ئەپڵیکەیشنەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە ڕۆژانە دوای کارکردن یان لە نیوان پشووەکاندا ئەنجام بدرێت.
ئەپەکە زیاتر لە ٥٠٠،٠٠٠ هەزار جار دابەزێنراوەو نمرەی ٤.٧ی پێبەخشراوە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە، کە ئەمەش مانای وایە ئەپڵیکەیشنێکی باشەو شایەنی تاقیکردنەوەیە.
Eye Workout: Eyesight Exercise

ئەم ئەپڵیکەیشنەیان بۆ ئەو کەسانەن کە مۆبایلی ئایفۆنیاین پێیە، چوار ڕاهێنان لەخۆ دەگرێت، پشودان، گەشەپێدان، ڕێگریکردن و نوێکردنەوە. بە دەنگ ڕێنماییەکانت پێدەڵێت، وە تێبینیت دەداتێ دەربارەی تەندروستی چاو، وە هاوکاریت دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکەت، وە ڕۆژانەو هەفتانە ئاگادارکردنەوەت بۆ دەنێرێت، لەگەل ئامار و چارت دەربارەی ڕاهێنانەکانت لەگەڵ تەندروستی چاوەکانت.
ڕاهێنان بەبێ ئەپڵیکەیشن
ئێمە ڕۆژانە ڕاهێنان بە لەش و مێشکمان دەکەین، ئەی بۆ گرنگی بە چاوەکانمان نەدەین؟ دکتۆرەکان پێشنیاری چەند ڕاهێنانێک دەکەن بۆ یارمەتیدانی هەندێک بارودۆزی چاو وەک چاوکزی یان تەمەڵی چاو، بە گشتی چەند ڕاهێنانێک هەیە کە لە مآلەوە دەتوانیت بیانکەیت ڕۆژانە کە یارمەتیت دەدەن بۆ بەهێزکردنی چاوەکانت.
- <i>چاوتروکاندن:</i> چاوتروکاندن بەشێکی ڕۆژانەی ژیانمانە، بەلام کاتێک چاوەکانمان دەخەینە سەر شاشەی مۆبایلەکانمان بیرماندەچێتەوە کە چاو بتروکێنین و کەمتر چاومان دەتروکێنین کە آەمەش هۆکارە بۆ ووشکبونەوەی چاو، هەر ئێستا چاوەکانت لابە لەسەر مۆبایلەکەت و دەستبکە بە چاوتروکاندن بە شێوەیەکی ئاسایی خۆت، هەروەها هەوڵبدە بۆ ماوەی چەند چرکەیەک چاوەکانت بە داخراوی بهێڵیتەوە.
- دەست خستنە سەر چاو: هەردوو لەپی دەستت بخەرە سەر چاوەکانت تا تاریک دەبن. بۆ ماوەی ٣٠ چرکە چاوەڕی بکە، مێشکت پاک بکەرەوەو هەناسە بدە.
- ژمارە 8ی ئینگلیزی: ژمارە هەشتی ئینگلیزی بهێنە پێش جاوی خۆت (8)، لە دووری دوو بۆ سێ مەتر لە خۆت. بە هێواشی بە چاوەکانت دوای هێڵەکانی بکەوە بۆ ماوەی نیو خولەک، پاشان دووبارەی بکەرەوە بە پێچەوانەوە.