توێژینەوەیەکی مایکرۆسۆفت، ژیری دەستکرد نیشانەکانی مرۆڤی تیا دەردەکەوێت

توێژینەوەیەکی مایکرۆسۆفت، ژیری دەستکرد نیشانەکانی مرۆڤی تیا دەردەکەوێت

توێژەران بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان کە پەرەی زیاتر بە ژیری دەستکرد بدەن تاوەکو بتوانێت ڕووبەڕووی مێشکی مرۆڤ بێتەوە. لە توێژینەوەیەکی نوێدا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەڵێت کە ڤێژنە نوێکانی ژیری دەستکرد نیشانەکانی شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤیان تێدایە.

دروستکردنی ئامێرێک کە وەک مێشکی مرۆڤ کاربکات بە دڵنیاییەوە شۆڕشێکەو جیهان بەرەو گۆڕانکارییەکی نوێ دەبات. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت ترسناک بێت و زیانبەخش بێت کاتێک تەکنەلۆجیا توانا دەرونییەکانی هەبێت وەک ناسینەوەی هۆکارەکان، داهێنان، دابران.

سیباستیان بەبێک، سەرنوسەری توێژینەوەکە، کە لە هەمان کاتدا  یەکێکە لە توێژەرەکانی تاقیگەکانی مایکرۆسۆفت، کە توێژینەوە لە وەڵامەکانی ژیری دەستکرد دەکات کە وەک مرۆڤ وەڵام دەدەنەوە وە ئەو بیرۆکانەی کە لە بنەڕەتدا مۆدێلەکەی لەسەر پڕۆگرام نەکراوە لە وەشانی GPT-4، کە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوکراوەتەوە لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمس، چەندین بەڵگەی خستۆتە ڕوو کە هەڵسوکەوتی ئاڵۆزی سیستەمەکە نیشاندەدات لە چەند مانگی ڕابردودا.

بەبێک بە نیویۆرک تایمس دەڵێت: هەموو ئەو شتانەی کە ڕۆژانێک وام هەستەکرد ناتوانێت بیکات؟ توانی زۆربەیان بکات -- یان ئەتوانم بڵێم هەموویانی کرد.

کاتێک پرسیارمان لێکرد جۆن ئەم شتانە لەسەریەک هەڵبچنین (کتێبێک، نۆ (٩) هێلکە، لاپتۆپێک و بوتلێک لەگەل نینۆکێک) بە شێوەیەک کە نەکەوێت، مۆدێلەکە ئەنجامێکی تا ڕادەیەک درێژی پێشکەش کرد، وەک لە توێژینەوەکەدا خراوەتەڕوو.

وەلامەکەش بەم شێوەیە بوو، (هێلکەکان بخەرە سەر کتێبەکە، هێلکەکان بەسەر سێ ڕیزدا دابەش بکەو بۆشاییان بخەرە بەین بەس ئاگاداربە نەشکێن. لاپتۆپەکەش بخەرە سەر هێلکەکان بە شێوەیەک کە شاشەی لاپتۆپەکە ڕووی لە خوارەوە بێت و کیبۆردەکەی ڕووی لەسەرەوە، بەم شێوەیە لاپتۆپەکە لەیەک ئاستدا دەبێت لەگەڵ کتێبەکەو هێلکەکاندا، وە ڕووە تەختەکەی لاپتۆپەکە ڕێ خۆش دەکات بۆ دانانی چینی دواتر)،

هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت، مۆدێلەکە هێشتا کێشەی هەیە کە لە چ کاتێکدا باوەڕی بە خۆی هەبێت وە چ کاتێک گومان بکات. ئەو ڕاستییانە پێکدەهێنێت کە لە داتاکانی ڕاهێنانەکانیدا دەرنەکەوتوون، هەروەها ناتەبایی لە نێوان ناوەڕۆکی دروستکراو و پرسیارکردندا نیشان دەدات.

دواین مۆدێلی LLM کە گەشەپێدراوە لەلایەن کۆمپانیای OpenAI، بە ناوی GPT-4، هەروەها مۆدێلەکەی کۆمپانیای گووگڵ PaLM، لەسەر زانیارییەکی زۆر و بێشومار ڕاهێنراون بە بەکارهێنانی ووزەیەکی زۆری کۆمپیوتەر، لەبەر ئەوە ئەم مۆدێلە نوێیانە ئەتوانن زانیاری زۆر زیاتر بەدەستبهێنن بەراورد بە مۆێلەکانی پێش خۆیان.

توێژینەوەکەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، بە ناوی پریشکی زیرەکی گشتی دەستکرد، تیشکی خستۆتە سەر ژیری دەستکر و ژیری گشتی دەستکرد، کە باسی ئەوە دەکات کە ئامێرەکان دەتوانن هەرشتێک بکەن کە مێشکی مرۆڤەکان لە توانایاندایە.

توێژینەوەکە زیاتر کاری لەسەر مۆدێلی GPT-4 کردووە، لەسەر تواناکانی لەگەل سنوری تواناکانی، وە ئاڵنگارییەکان بەرەو وەشانێکی گشتگیری ژیری دەستکرد، پێویستی ئەگەری بەدواداچوون بۆ پارادایمێکی نوێ کە لە پێشبینیکردنی وشەی داهاتوو تێدەپەڕێت لەخۆ بگرێت. توێژینەوەکە بە باسکردن لە کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکان کۆتایی دێت.

سام ئاڵتمان بەڕێوەبەری جێبەجێکار و دۆزەرەوەی کۆمپانیای OpenAI وە دروستکەری GPT-4، ڕۆژی ڕابردوو  سێشەممە، لەبەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا ڕاوەستا.

پارێزەرێک پرسیاری لە ئاڵتمان کرد دەربارەی ئەگەرەکانی خراپ بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیا نوێیە، ئەو (ئاڵتمان) زۆر بە ڕاشکاوانەو چەند جارێکیش دووبارەی کردەوەو کە پێویستە یاسا دەربکرێت بۆ ڕێکخستنی ئەم تەکنەلۆجیایە.

وەک ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژەی پێدەکات، پەرەپێدانی زیاتری ئەم تەکنەلۆجیایە دەتوانێت ناوبانگی زاناکانی کۆمپیوتەر و توێژەرەکان بکوژێت. ڕەنگە توێژەرێک نیشانەیەکی زیرەکی تێدا ببینێت، لە کاتێکدا توێژەرێکی دیکە بە شێوەیەکی تر بیری لێدەکاتەوە.

ساڵی ڕابردوو، کۆمپانیای گووگڵ یەکێک لە توێژەرەکانی دەرکرد کە دەیوت کۆمپانیای گووگڵ مۆدێلێکی ژیری لەبەردەستدایە کە هەستی هەیە، بەو مانایەی کە مۆدێلەکە دەتوانێت هەست و سۆزی هەبێت دەربارەی ڕووداوەکانی دەوروبەری. کە ئەمەش تەنانەت هەنگاوێک لەپێش مۆدێلەکەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە.

هەرچۆنێک بێت، هەندێک کەس وەک ئیلۆن مەسک باوەڕی وایە کە بەرەو ڕۆژگارێک هەنگاو دەنێین کە بەرچاومان ڕوون نییە، بە تایبەت لەگەل ژیرییەکی دەستکرد کە وەڵامەکانی زۆر لە وەڵامی مرۆڤ دەچێت وە بیرۆکەی جیاواز پێشکەش دەکات کە پێشتر پرۆگرام نەکراون لەسەری.

سەرچاوە: MediaPost

دەتوانیت لێرەوە توێژینەوەوکە بخوێنیتەوە بە زمانی ئینگلیزی.

لێرەشەوە دەتوانیت بە کوردی لەگەڵ چات جیپیتی قسە بکەیت

سەرنجەکان (0)